لە هەولێر... کەرنەڤاڵى ئوتۆمۆبێلە کلاسیک و کۆنەکان سازدەکرێت

لە هەولێر...  کەرنەڤاڵى ئوتۆمۆبێلە کلاسیک و کۆنەکان سازدەکرێت

لە هەولێر...
کەرنەڤاڵى ئوتۆمۆبێلە کلاسیک و کۆنەکان سازدەکرێت

سبەی سێشەممە 2025.12.30، لە چوارچێوەى ئەنجامدانى کار و چالاکییە هونەرى و کلتووریەکان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ، لە بەردەم پارکی شانەدەر لە هەولێرى پایتەخت، کەرنەڤاڵى ئوتۆمۆبیلە کلاسیک و کۆنەکان ئەنجامدەدرێت، هەموو ئەوانەى ناوی خۆیان تۆمارکردووە و ئەوانەشی دەیانەوێت لەو کەرنەڤاڵە بە ئوتۆمۆبێلەکانیان، کە مۆدێلیان لەخوار 1991ە بەشدارى بکەن، دەتوانن ڕۆژی سێشەممە بەر لە کاتژمێر 3ـی ئێوارە لە بەردەم پارکی شاندەر ئامادەبن بۆ بەشداریکردن لە کەڕنەڤاڵەکەدا.