پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر بەبۆنەى 16ـی ئاب
پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر بەبۆنەى 16ـی ئاب
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی 16ـی ئاب یادی لە دایک بوونى سەرۆک و ڕێبەری نیشتمانیمان جەنابى "سەرۆک بارزانى" و ( 79 )هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆک و گشت ئەندام و لایەنگرانی پارتی و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و خەڵكی كوردستان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەكەین.
پارتی دیموکراتى کوردستان، هەر لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە لە سەر دەستی ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد "بارزانیی نەمر" خاوەنی مێژووییەکی پڕ لە سەروەری و فیداکاری و بەرگریکردن بووە لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان، ئەمڕۆش بە سەرکردایەتیی دووربینانە و لێهاتووانەی رابەر و مەرجەع جەنابی "سەرۆک مەسعود بارزانی" هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگرییكردندایە لە مافە ڕەواكانی گەلەكەمان لە پێناو سەرفرازی و ئازادیی کوردستانیان.
پارتى، کە یەکێکە لە گەورەترین و بەهێزترین و کاریگەرترین حزبەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، ههميشه شانازى به مێژووى تێكۆشان و قوربانى و دهسكهوتهكانييهوه دهكات و به بڕوا و متمانهى گهلى كوردستانەوە، به هيوا و ئومێدهوه بۆ داهاتوويهكى گهشتر و کوردستانێکى ئاوەدان كار دهكات، و ڕۆڵی گرنگ و کارای لە پاراستنی قەوارەی دەستووری و بەدەستهێنانی دەسکەوتە نیشتمانییەکانی خەڵکی کوردستاندا هەیە و تاکە ئومێدی خەلکی کوردستانە ڕێگە نەدات پیلانی لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان سەر بگرێت و بەرگریکارێکی سەر سەختە بۆ ئەوەی ڕێگە لە بەدەستەوەدانی خاک و مافەکانی خەلکی کوردستان بگرێت.
لە یادی 16ی ئابـی 2025 ( 79 )هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی، سڵاو لە ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد و دامەزرێنەری پارتی "مستەفا بارزانى" و سەرکردەی هەمیشە لەیاد "ئیدریس بارزانی" و گشت شەهیدانی ڕێگەی ئازادی کوردستان.
ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر