هەولێر … گەڕانەوەی تەرمی دكتۆر جەرجیس حەسەن، ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
هەولێر …
گەڕانەوەی تەرمی دكتۆر جەرجیس حەسەن، ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
ئەمرۆ هەینی 15-3-2024 بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و بەرپرس و ئەندامانی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی ( پ د ك ) لە فرۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی پێشوازی لە گەڕانەوەی تەرمی خوالێخۆشبوو دکتۆر جەرجیس حەسەن ئەندانی پێشووی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیری پەروەردەیی حکومەتی هەرێم کرا …
جەرجیس حەسەن، ناسراو به دكتۆر جه‌رجیس، ساڵی ١٩٤٥ له شاری دهۆك له‌دایك بووه، هه‌ر له‌وێ قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی خوێندووه، ساڵی ١٩٦٧ له كۆلێژی ئادابی زانكۆی موسڵ وه‌رگیراوه، ساڵی ١٩٧١ به مه‌به‌ستی خوێندن ڕووی كردووه‌ته یه‌كێتی سۆڤێت و وازی له ئه‌ندامێتی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانی هێناوه، پاشان چووەتە كۆماری نەمسا و لە ساڵی ١٩٧٩ گه‌ڕاوه‌ته‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ساڵی (١٩٩٦- ١٩٩٩) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، ڕوسی، ئه‌ڵمانی و فارسییه.
ساڵی ١٩٨٦ ئه‌ندامی لێژنه‌ی پشكنینی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٨٨ وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك به‌شداری له داستانی خواكوڕك له سنووری پارێزگای هه‌ولێر دژ به شاڵاوی هێزی زه‌مینی سوپای عێراقی كردووه..
له سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٩٢ به نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی لێژنه‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی كردووه، له ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٩٢ پاڵێوراوی پارتی دیموكراتی كوردستان (لیستی زه‌رد) بووه بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان …
ساڵی ١٩٩٣ خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری ئالته‌رناتیڤ بووه، ساڵی ١٩٩٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو كۆنگره‌ی یازده‌یه‌م هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٣ له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٤ خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری كادیر (خولی دووه‌م) بووه كه گۆڤارێكی تیۆریی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو بووه، له ٤ی ئایاری ١٩٩٤ له كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا واژۆی له‌سه‌ر ئاگربه‌ست و ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی باشووری كوردستان كردووه…