پارێزگاری هەولێر، سەردانی بنکەی (104) هێڵی گەرمی پۆلیسی فریاکەوتنی ھەولێری کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی بنکەی (104) هێڵی گەرمی پۆلیسی فریاکەوتنی ھەولێری کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی بنکەی (104) هێڵی گەرمی پۆلیسی فریاکەوتنی ھەولێری کرد

ئەمشەو یەکشەممە 2024.6.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی جەژنەپیرۆزە و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەڕەوشی ئارامی شار و پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتییان و کێشە و گرفت و بەهاناوەچوونیان لەهەر ڕووداوێکی نەخوازرا و ئەنجامدانی تاوانێک لەڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز، بەیاوەری عەمید شوان عارەب، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و عەمید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، سەردانی بنکەی (104) هێڵی گەرمی پۆلیسی فریاکەوتنی ھەولێری کرد.

لە سەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای جەژنە پیرۆزە، ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی سەرجەم هێزەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ و ئەفسەر و کارمەندانی (104) هێڵی گەرمی پۆلیسی فریکاوەتنی كرد و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و ئەفسەر و كارمەندان كرد لە بەرامبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان، بەتایبەتی لە ڕۆژانی جەژن.