دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک کە شەقامێکی گشتی بەشێوەی زێدەڕۆیی لەلایەن خاوەن پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون داخرابوو
دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک کە شەقامێکی گشتی بەشێوەی زێدەڕۆیی لەلایەن خاوەن پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون داخرابوو، کە ئەوەش ببووە هۆى ناڕەزایی خاوەن دوکان و کاسبکارانی شەقامەکە، بە فەرمانی بەڕێز پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ دوو شەممە 2024.12.23، لەلایەن تیمەکانى شارەوانی شەش بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی سەرجەم زێدەڕۆییەکان لادرا و شەقامەکە بۆ بەرژەوەندی گشتیی کرایەوە.