ئەمڕۆ سێشەممە 28.1.2025لە دیوانی پارێزگا
ئەمڕۆ سێشەممە 28.1.2025لە دیوانی پارێزگا، لەسەر راسپاردەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سیمنارێک لەبارەی گرنگی دڵنایی جۆری لەدام و دەزگاکانی حکوومەت لەلایەن بەشدار یاسین بەڕێوەبەری دڵنایی جۆری دیوانی پارێزگای هەولێر پێشکەشکرا.
لە سیمنارەکەدا کە ژمارەیەک لە بەڕێوەبەران و فەرمانبەرانی دیوانی پارێزگا بەشداربوون، تیشک خرایەسەر گرنگی بابەتی دڵنایی جۆری لە دام و دەزگاکانی حکوومەت و وردەکاری ئەم بابەتە بۆ ئامادەبووان شیکرایەوە.