( 100 دونم زەوی ) لەو شوێنانەی تێیدا ئاوی ئاوەڕۆ بۆ ئاودانی سەوزە بەکاردەهێنرا پاککرایەوە
( 100 دونم زەوی ) لەو شوێنانەی تێیدا ئاوی ئاوەڕۆ بۆ ئاودانی سەوزە بەکاردەهێنرا پاککرایەوە
دوای بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی ئاوی پیس و ئاوەڕۆکان بۆ ئاودانی سەوزە و ئاودێری، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.1.16، لیژنەی لادانی داچێندراوی سەر ئاوەرۆکان لە پارێزگای هەولێر، دەستیکرد بە پاککردنەوەی زیاتر لە ( 100 دۆنم زەوی ) لەو شوێنانەی کە تێیدا ئاوی پیس و ئاوەڕۆکان بۆ ئاودانی سەوزە بەکار دەهێنرا.