کێشەی کەمئاوی گەڕەکی ژینی پێنج هەزاری چارەسەرکرا
لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر پڕۆژەی درێژکردنەوەی تۆڕی ئاو بۆ گەڕەکی ژینی پێنج هەزاری جێبەجێکردنی کرا.
لەم پڕۆژەیە بۆڕی پۆلی ئەثیلین (١١٠) ملم بە درێژی (٥٠٠) مەتر بەکارهاتووە بە نزیکەی (١٠٠) هاوبەشی ئاو سودمەند بوون .