پاککردنەوەی ئەو زەویانەی بە ئاوی ئاوەڕۆ و پیس سەوزەی لێ بەرهەم دەهێنرێت بەردەوامە
پاککردنەوەی ئەو زەویانەی بە ئاوی ئاوەڕۆ و پیس سەوزەی لێ بەرهەم دەهێنرێت بەردەوامە
ئەمڕۆ سێشەممە 2025.1.21، لە چوارچێوەی هەڵمەتی پاککردنەوە و لادانی ئەو شوێنانەی تێیدا بە ئاوی ئاوەڕۆ و پیس سەوزەی لێ بەرهەم دەهێنرێت، لیژنەی لادانی داچێندراوی پارێزگا، بە سەرۆکایەتی هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، دەستیکرد بە پاککردنەوەی زیاتر لە ( 500 دۆنم زەوی ) و تێکدانی زیاتر لە ( 100 ) خانووی پلاستیکی کە بەشێوەی زێدەڕۆ لەسەر ئاوی زێراب و ئاوەڕۆ و ئاوی قورس دروستکرابوون و تێیدا سەوزەی لێ بەرهەم دەهێنرا.