هەولێر ... کارکردن لە پڕۆژەى پارکى ڕەشکین لە سەر ڕووبەری نزیکەی 120 هەزار مەتر دووجا بەردەوامە
هەولێر ...
کارکردن لە پڕۆژەى پارکى ڕەشکین لە سەر ڕووبەری نزیکەی 120 هەزار مەتر دووجا بەردەوامە
لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە سەر بودجەی تایبەتی نووسینگەکەی، بە گوژمەی ( 15 ملیار دینار ) کارکردن لە پڕۆژەى پارکى ڕەشکین لە سەر ڕووبەری نزیکەی 120 هەزار مەتر دووجا بەردەوامە.
پڕۆژەکە پێکهاتووە لە، پەرژينى پڕۆژەكە بە درێژایی هەزار و 600 مەتر، دروستكردنى گەراجى ئۆتۆمبێل، دروستكردنى دوو كافترياى مۆدێرن، دروستكردنى ڕێڕەوی ڕاکردن و پايسكلسواری، دروستكردنى دوو عەمبارى ئاو بە قەبارەی 300 مەتر سێجا، لێدانی بيرى ئاو بەقووڵی 500 مەتر، كارى سيستمى كارەبا و سيستەمى ڕووناککەرەوەی پڕۆژەکە، سەوزایی و چاندنی هەزار دار و چيمەنى هەميشە سەوز و دەیان هەزار گوڵ.