یەکێتی نووسەرانی کورد، پرسەی بۆ نووسەر و چیرۆکنووسی کورد "حەسەن جاف" دانا
یەکێتی نووسەرانی کورد، پرسەی بۆ نووسەر و چیرۆکنووسی کورد "حەسەن جاف" دانا
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.2.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە هۆڵى شەهید مەهدی خۆشناو، لەبارەگای لقى هەولێرى یەکێتى نووسەرانى کورد، بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو نووسەر و چیرۆکنووسی کورد "حەسەن جاف" کرد.
پارێزگارى هەولێر، پرسە و سەرەخۆشی لە هاوڕێ و هەڤاڵ و نووسەر و ئەدیبان و بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات.
جێگەى باسە، خوالێخۆشبوو نووسەر و چیرۆکنووسى کورد "حەسەن جاف" خەڵکی شاری کەرکووکە و لە ساڵی 1980ـەوە کاری رۆژنامەنووسی کردووە، خاوەنی کۆمەڵێک رۆمان و چیرۆکە، چەندین کتێبی لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێڕاونەتە سەر زمانی کوردی و لە دوای راپەڕینەوە نیشتەجێی شارى هەولێر بووە و لە چەندین رۆژنامەی کوردستان دا کاری کردووە، ڕۆژى دووشەممە، 10ـی شوباتی 2025، لە تەمەنی 83 ساڵیدا لە ماڵەکەى خۆى لە شارى هەولێر بەهۆى نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.