ههولێر ... كارئاسانیكردن و ھاوکاریکردنی پەنابەرو لێقهوماوان دووپاتكرایهوه
ههولێر ...
كارئاسانیكردن و ھاوکاریکردنی پەنابەرو لێقهوماوان دووپاتكرایهوه
ئهمرۆ چوارشهممه رێكهوتی 12.2.2025 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئامادەبوونی ھاوڕێ ئیحسان سادق، سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سوور-لقی ھەولێر و ناز جەلال بەڕێوەبەریEJCC پارێزگای هەولێر، لەگەڵ دکتۆر یاسین ئەلمەعمووری سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی کۆبوەوە…
سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی، سوپاسی پارێزگاری ههولێری كردو کورتەیەکی دەربارەی کارو چالاکییە فریاگوزارییەکانی کۆمەڵەکە و پڕۆژە هاوبەشەکانیان لە گەڵ کۆمەڵەی مانگی سوور-لقی ھەولێر خستەڕوو....
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران و گرنگی هاوکاریکردنیان کرا.
لهلایهن خۆیهوه پارێزگاری هەولێر، وێرای خۆشحاڵی دهربرین به دیداری سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی، هاوكات ڕِۆڵی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی بۆ ھاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەران و لێقەوماوان بهبەرزی نرخاند و ئامادەیی پارێزگای ههولێریشی لەچوارچێوەی کاری لیژنە تایبەتمەندەکان بۆ کارئاسانیکردن و ھەماههنگی دووپاتكردهوه .