هەولێر ... بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە ( 165 ) بەشداربووى خولە جۆراو جۆرە پیشەییەکان

هەولێر ... بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە ( 165 ) بەشداربووى خولە جۆراو جۆرە پیشەییەکان

هەولێر ...
بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە ( 165 ) بەشداربووى خولە جۆراو جۆرە پیشەییەکان

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.2.13، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و زكیە سەید ساڵح، بریكاری وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و بەرێوەبەرى ڕاهێنانى پیشەیی، لە پێناو زانین و شارەزابوون لە ئاستە جیاوازەکان و ئاڵوگۆڕ و کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونى نوێ و ئاماددەکردنیان بۆ ئەوەى لە بوارەکانى پیشەیی دەست بە کارى خۆیان بکەن، لە ڕێورەسمێکدا لە بەرێوەبەرایەتى ئەکادیمیاى ڕاهینانى ڕاهێنەرانى هەرێمى کوردستان، بڕوانامەى بەشداربوون بەخشرا بە (165) بەشداربووی خولە جۆراو جۆرە پیشەییەکان.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، لە وتارێکدا، وێڕاى دەست خۆشى لە پسپۆڕان و مامۆستایانى خول کە پەرۆشانە ڕۆڵیان هەبووە لە بەڕێوەبردنی خولەکان و ئەو قۆناغانەى کە ڕاهێنەران پیایایدا تێپەڕدەبن، ئاماژەشی بە گرنگی خولەکان کرد و پیرۆزبایی لە بەشداربووانى کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن کە توانیان سوود لە وانەبێژان وەربگرن و زانیارییەکان بگوازنەوە بۆ بواری پراکتیکی.

ئومێدشى خواست، بەشداربووانى خول بەپێى ئەو سیکتەرانەى ڕاهینانیان پێکراوە لە بوارە جیاجیاکان، دەرفەتى کاریان بۆ بڕخسێت و بتوانن لە داهاتوودا هەم بۆ خۆیان هەم بۆ کۆمەڵگا سوودیان هەبێت.

لە کۆتایشدا لەلایەن پارێزگارى هەولێر و ئامادەبووان، بڕوانامەى بەشداربوون بەخشرا بە بەشداربووانى خولەکان.