پارێزگاری هەولێر، پیشوازیى لە وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پێکهاتەکان کرد
پارێزگاری هەولێر، پیشوازیى لە وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پێکهاتەکان کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.2.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیى لە ئایدن مەعروف، وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پێکهاتەکان کرد.
لە دیدارەکەدا، تیشکی خرایەسەر پتەوکردنی زیاتری برایەتی و پێکەوە ژیانی پێکھاتەکان، کە هەمیشە هەرێمى کوردستان لە نێویشدا هەولێرى پایتەخت، لانەكهى پێکەوەژیان و لێبوردەیى و ئاشتەوایى و برایەتی و خۆشەویستی بووه بۆ هەمووان و لە ئێستادا بۆتە مەڵبەند و نموونە لە ناوچەکەدا.
لە کۆتایدا، هەردولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەى کوردستان به فرهنهتهوه، فرهئایین و فرهپێکهاتهکهییهوه جوانه و کوردستانیان دهست له بههێزکردنى ئەو پێکهوهژیان ههڵناگرن و پهرهى زیاترى پێدهدهرێت و بەردەوام دەبێت، کە بووەتە بەشێكی گرنگی هەرێم و هەولێری پایتەخت و وەك نموونەیەكی سەركەوتوو و جێگای سەرنجی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی.