لە هەولێر .... بنكەی تەندروستی خێرخوازی (حاجی زولێخا) لە گەڕەکى بەختيارى كرایەوە

لە هەولێر .... بنكەی تەندروستی خێرخوازی (حاجی زولێخا) لە گەڕەکى بەختيارى كرایەوە

لە هەولێر ....
بنكەی تەندروستی خێرخوازی (حاجی زولێخا) لە گەڕەکى بەختيارى كرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2026.7.7، بە ئامادەبوونی زەعیم عەلی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسانى لقى2 و 16ی پارتى و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانی حزبی و حكومی و كەسایەتییەكانی شاری هەولێر، لە گەڕەکى بەختیارى شارى هەولێر لە ڕێورەسمێكدا بنكەی تەندروستی خێرخوازی ( حاجی زولێخا ) كرایەوە، کە لەلایەن خانەوادەی خوالێخۆشبێت ( فاروق حەسەن نانەکەلی ) دروستكراوە.

لە ریورەسمەكەدا، پارێزگارى هەولێر، لەوتارێكدا وێڕاى پیرۆزبایی لە دانیشتوانى گەڕەکە کە، دەستخۆشى لە خانەوادەی خوالێخۆشبێت ( فاروق حەسەن نانەکەلی ) کرد بۆ دروستکردنى ئەم بنکە تەندروستییە لە جۆرى B، هەروەها دەستخۆشى لە سەرجەم خێرخوازانى شارى هەولێر کرد، کە هاوتەریب لەگەڵ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، وەکو هەولێر و خەڵکى هەولێر هەمیشە پێشەنگ بوونە لە کارى خێرخوازیدا.