هەولێر.. بەبۆنەى ( 55 ) ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتى نووسەرانى کورد، ڕێورەسمێکى تایبەت سازکرا

هەولێر.. بەبۆنەى ( 55 ) ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتى نووسەرانى کورد، ڕێورەسمێکى تایبەت سازکرا

هەولێر..
بەبۆنەى ( 55 ) ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتى نووسەرانى کورد، ڕێورەسمێکى تایبەت سازکرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.2.13، بەبەشدارى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئارى نانەکەلى، بەرپرسى لقى16ى پارتى و سەرۆک و ئەندامانى لقى هەولێرى یەکێتى نووسەرانى کورد و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانى ئیدارى و حکومى و نووسەران و ڕۆشنبیران و ئەدیبان، بە بۆنەی ( 55 )ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد، لەهۆڵى شەهید مەهدى خۆشناو، لقى هەولێرى یەکێتى نووسەرانى کورد ڕێورەسمێکى تایبەتى سازکرد.

لەڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، لەوتارێکدا، وێڕاى پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانى یەکێتی نووسەرانی کورد و گشت نووسەر و ڕۆشنبیر و ئەدیبانی کوردستان، ڕۆڵى مێژووى یەکێتى نووسەرانى لە خزمەتکردنی ووشە و ئەدەب و فەرهەنگی کوردی بەرز نرخاند.

هەروەها تیشکى خستەسەر ئەوەى یەکێتی نووسەرانی کورد وەک مەڵبەند و ماڵێکى گەورە و کۆکەرەوەى نووسەران، لە ڕیزی پێشەوەی داکۆکیکردن بووە لە ناسنامە و بەها پیرۆزەکانی گەلی کوردستان و هەمیشە لە قۆناغە جیاوازەکان لە نێو بزافی ڕزگاری خوازی گەلەکەمان و هەوڵ و تێکۆشانی خەباتی سیاسییدا ڕۆڵی گرنگ و بەرچاووی هەبووە و خاوەنی هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی بووە، و بەردەوام لە بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستاندا لە گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی بیری نەتەوەییدا بووە.

لە کۆتاییدا، پارێزگارى هەولێر، جگە لەپێشکەش کردنى چەپکە گوڵى پیرۆزبایی پارێزگا، لەپای هاوکاری و پاڵپشتیان قەلغانى ڕێزلێنانى پێشکەش بەو کەسایەتی و بەرپرسانە کرد کە هاوکار و هەماهەنگى لقى هەولێرى یەکێتى نووسەرانى کورد بووە.