كۆمپانیای كۆرەك تێلێكۆم بە دیاریی پاسێکی بە یانەی هەولێر بەخشی

كۆمپانیای كۆرەك تێلێكۆم بە دیاریی پاسێکی بە یانەی هەولێر بەخشی

كۆمپانیای كۆرەك تێلێكۆم بە دیاریی پاسێکی بە یانەی هەولێر بەخشی

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.2.13، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا، كۆمپانیای كۆرەك تێلێكۆم وەک سپۆنسەری سەرەکی یانەکە، بە دیاریی پاسێکی بە یانەی هەولێر بەخشی بۆ گواستنەوەی یاریزانانی.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، سوپاسی کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆمی کرد بۆ بەخشینی ئەو دیارییە و پاڵپشتیەکانی بۆ یانەی هەولێر بەرز نرخاند، هەروەها پیرۆزبایی لە یاریزانان و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکەش کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پاسەکە.