لە هەولێر ... چلەى ماتەمینى تێکۆشەر و کەسایەتیی دیارى شارەکەمان "مامۆستا فارس" بەڕێوەچوو

لە هەولێر ... چلەى ماتەمینى تێکۆشەر و کەسایەتیی دیارى شارەکەمان

لە هەولێر ...
چلەى ماتەمینى تێکۆشەر و کەسایەتیی دیارى شارەکەمان "مامۆستا فارس" بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ شەممە 2025.2.15، بە ئامادەبوونى عه‌بدولموهه‌یمه‌ن بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی و فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەکی دیکە لە ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى ناوەندى پارتى و پارێزگارى هەولێر و بەشێک لە فەرماندەى سەربازى و بەرپرسانى دیکەى حزبى و حکومى و هەڤاڵان و کەس و کار و خانەوادەکەى، لە هۆڵى پێشەوا لە هەولێرى پایتەخت، مەراسیمى چلەى ماتەمینى تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراوی شارى هەولێر خوالێخۆشبوو " فارس قادر فەقێ عەبدوڵلا " ناسراو بە "مامۆستا فارس" ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەولێری پارتی دیموکراتى کوردستان بەڕێوەچوو.