هه‌ولێر ... كۆنفرانسی پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو و بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای پۆلیتەری سروشتی لە کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری به‌رێوه‌چوو
هه‌ولێر ...
كۆنفرانسی پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو و بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای پۆلیتەری سروشتی لە کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری به‌رێوه‌چوو
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 17.2.2025 مه‌سعود كاره‌ش به نوێنه‌رایه‌تی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به‌شداری له كۆنفرانسی زانستی پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو و چۆنیەتی بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای پۆلیتەری سروشتی لە کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێریدا كرد، كه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو.
له‌و كۆنفرانسه‌دا، هه‌ریه‌ك له وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و سەروکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر و کونسوڵی گشتی کۆماری فەرەنسا لە ھەولێر و چەندین بەرپرس و کەسایەتی لەشارەکانی ھەرێم و عێراق به‌شدار بوون.
مه‌سعود كاره‌ش وته‌ی پارێزگاری هه‌ولێر پێشكه‌شكردو ئاماژه‌ی به گرنگی سه‌رچاوه‌كانی ئاو‌و بواره‌كانی په‌ره‌پێدان و گه‌شانه‌وه‌ی سەرچاوەکانی ئاو كرد، هاوكات ئاماژه به‌و هه‌نگاوه پراكتیكیانه كرا، كه تیمی پارێزگای هه‌ولێر بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌و کەمبوونەوەی ڕێژەی باران گرتوویانه‌ته به‌ر، كه مەترسی جیدین لەسەر سه‌رچاوه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی و کەرتی کشتوکاڵ، وه‌ك لێدانی پۆند و به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای نوێ و دابه‌شكرادنی ئامێری سۆنه‌ر به‌سه‌ر جوتیاران.
سه‌رباری ڕێگری كردن له به‌هه‌ده‌ر دانی ئاو‌و ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی ئه‌نجام ده‌درێ.
له وته‌ی پارێزگاری هه‌ولێر، دووپاتكرایه‌وه كه‌وا ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تەحەدیاتانە پێویستی بە ستراتیجیی درێژخایەن هەیە، کە پلانی حکوومەت و هاوکاری هاووڵاتیان تێکەڵ بکات، بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی سەرچاوەکانی ئاو و پاراستنی ئاسایشی ئاو‌و خۆراک له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی ....
شایه‌نی باسه كۆنفرانسه‌كه ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بە ھاوکاری کۆمپانیا (FARMERS) فەرەنسی رێكیان خستبوو .