پارێزگارى هەولێر، لەسەر قەڵاى هەولێر، پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلاميی ئێران بۆ کاروباری سیاسی کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 2025.2.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بەیاوەری فەلاح حەسەن، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای بووژانەوەی قەڵای هەولێر، لەسەر قەڵاى هەولێر، پێشوازی لە مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلاميی ئێران بۆ کاروباری سیاسی کرد.

لە دیدارەکەدا، جەخت لە پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلاميی ئێران، بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی کرایەوە و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

دواتر چەند شوێنێكى كه‌لتورى و مێژووییان له‌ سه‌ر قه‌ڵا و قاوەخانەی مەچکۆ و نێو بازاڕی هەولێر به‌سه‌ركرده‌وه‌.