هه‌ولێر ... نمایشكردنی شانۆگه‌ری جادووگه‌ری ئۆز
هه‌ولێر ...
نمایشكردنی شانۆگه‌ری جادووگه‌ری ئۆز
ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه رێكه‌وتی 17.2.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، مو‌سا ئەحمەد سه‌رۆكى دەزگای خێرخوازیی بارزانی و جەماوەرێکی بەرچاو له هۆڵی پێشه‌وا ئامادەیی نمایشكردنی شانۆگه‌ری جادووگه‌ری ئۆز بوون، كه به‌رهه‌م و نواندنی منداڵانی ئازیز بوو، بە سپۆنسەری دەزگای خێرخوازی بارزانی.
ئه‌كته‌ره‌كان كه منداڵان پاڵه‌وانه‌كانی بوون، به سروشتی پاكی منداڵانه‌ی خۆیان و به شێوه‌یه‌كی جوان له‌و شانۆگه‌ریه‌دا به‌رجه‌سته‌ی لایه‌نه نه‌رێنیه‌كانی جادووگه‌ریان كرد و كۆمه‌ڵگه‌و منداڵانیان لێ هۆشیار كرده‌وه كه تخونی کردار‌و قسه‌ی جادووگه‌رەکان نەبن .
پارێزگاری هه‌ولێر، ده‌ستخۆشی له منداڵانی به‌هره‌مه‌ند كرد كه لێزانانه توانیان به‌رجه‌سته‌ی كه‌سایه‌تی جادووگه‌ر بكه‌ن له شانۆگه‌ریه‌كه‌دا .