پەیامى پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى (72)ەمین ساڵیادی دامەزراندنى هەردوو ڕێکخراوى یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان و یەکێتى قوتابیانى کوردستان

بەناوى خوداى بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانى سکرتاریەتى هەردوو ڕێکخراوى یەکێتى قوتابیانى کوردستان و یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان

بەبۆنەى (72)ەمین ساڵیادی دامەزراندنى هەردوو ڕێکخراو، پیرۆزبایی ئاڕاستەى ئێوەی بەڕێز و هەموو لاوان و قوتابیانی کوردستان بەگشتیی و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى دەکەین و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

قوتابیان و لاوان بەدرێژایی مێژوو لە هەموو قۆناغەکانى خەبات ڕۆڵى دیار و بەرچاوویان هەبووە و هەمیشە مەڵبەند و شوێنى پێگەیاندن و پەروەردەى نیشتیمان پەروەری و کوردایەتى بوونە، لەو پێناوەشدا قوربانى زۆریان داوە.

لەم یادە پڕشکۆیەدا، وێڕای درود و سڵاو بۆ ڕوحى پاکی شەهید (فەڕانسۆ هەریرى) کە لە ڕۆژى (18)ی شوبات بەدەستی تیرۆستان شەهیدکرا و سەرجەم شەهیدانى ڕێگاى ڕزگاریخوازى کوردستان، لە سەرویانەوە بارزانى نەمر و کاکە ئیدریسى هەمیشە لەیاد، ئومێد دەکەین ڕۆڵى کار و زیاتریان هەبێت لە پێناو گەشەسەندنى زانست و پێشخستنى وڵات و خزمەتکردنى توێژی قوتابیان و لاوانی کوردستان.

دووبارە ئەم یادەتان پیرۆزبێت و هەمیشە شاد و سەرفرازبن

ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر
2025.2.17