پارێزگارى هەولێر، سەردانى هەردوو مەکتەبى سکرتاریەتى یەکێتى قوتابیان و لاوانى کرد

پارێزگارى هەولێر، سەردانى هەردوو مەکتەبى سکرتاریەتى یەکێتى قوتابیان و لاوانى کرد

پارێزگارى هەولێر، سەردانى هەردوو مەکتەبى سکرتاریەتى یەکێتى قوتابیان و لاوانى کرد

ئەمرۆ سێشەممە 2025.2.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و عەمید خەسرۆ غازى، بەڕێوەبەرى کاروبارى ناخۆى پارێزگا و ناز جەلال، بەرێوەبەرى قەیرانەکانى پارێزگا، بۆ بەرز ڕاگرتنى ( 72 )ەمین ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان و یەکێتى قوتابیانى کوردستان، لە هۆڵى شەهید مەئموون دەباغ، سەردانى هەردوو مەکتەبى سکرتاریەتى یەکێتى قوتابیان و لاوانى کرد.

لە سەردانەکەید پارێزگارى هەولێر، پیرۆزبایی ئاراستەى سکرتێر و ئەندامانى سکرتاریەتى هەردوو ڕێکخراوى یەکێتى لاوان و قوتابیان و ئەندامانى کرد و هیواى خواست وەک هەمیشە ڕۆڵى پیشەى و زانستیى و رێکخراوەییان بە گیانى نەتەوەیى و هەستى نیشتمان پەروەرى لەسەر ڕێ و رێبازى بارزانى نەمر کە دامەزرێنەرى هەردوو رێکخراوەکە بووە لە پێناو خزمەت کردنى قوتابیان و لاوانى کوردستان بەگشتى گۆش بکەن، هاوکات هەموو پاڵپشتیەکى پارێزگاى هەولێرى بۆ سەرخستنى کارەکانى هەردوو ڕێکخراوەکە دووپاتکردەوە.