پارێزگاری هەولێر…. هیوای تەندوستی باش و چاکبوونەوەی خێرا بۆ سەفین کانەبی دەخوازێ ..

پارێزگاری هەولێر…. هیوای تەندوستی باش و چاکبوونەوەی خێرا بۆ سەفین کانەبی دەخوازێ ..

پارێزگاری هەولێر….
هیوای تەندوستی باش و چاکبوونەوەی خێرا بۆ سەفین کانەبی دەخوازێ ..

ئەمشەو 18.2.2025 بەمەبەستی هەواڵ پرسین لە باری تەندورستی سەفین کانەبی وەرزشوانی دێرینی شاری هەولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سەردانی ناوبراوی کرد…
پارێزگاری هەولێر، خوازیار بوو،كە بەڕێزیان بە زوترین كات و بە لەشێكی ساغەوە بگەڕێتەوە خزمەتی دنیای وەرزشی هەولێرو ئاماژەی بەوەش کرد، کە سەفین کانەبی جگە لەوەی وەک بنەماڵە شوێن پەنجەیان دیارە لەخزمەتی وەرزشی هەولێر، هاوکات دڵسۆزو باوەرپێکراوێکی دیاری شەهیدی سەرکردە فرەنسۆ هەریری بوو کە لەرۆژێکی وەک ئەمرۆ تیرۆرستانی ناحەز بە هەولێر لەو کاتەی دەچووە پێرۆزکردنی یادی 18ی شوبات لە لاوان و قوتابیان شەهید کرا…
لەلایەن خۆیەوە سەفین کانەبی سوپاسی پارێزگاری هەولێری کردو ستایشی ئەو کارانەی کرد کە پێشکەشی بزاڤی وەرزشی شاری هەولێری دەکات …