هەولێر... سوپاس و پێزانین بەخشرا ئەو ئەفسەر و کارمەندانەی کە بەشداربوون لە پاراستنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانى پۆلی 12 ئامادەیی
هەولێر...
سوپاس و پێزانین بەخشرا ئەو ئەفسەر و کارمەندانەی کە بەشداربوون لە پاراستنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانى پۆلی 12 ئامادەیی
ئەمڕۆ چوراشەممە 2025.2.19، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ، لە ڕێورەسمێکدا لەکۆمەڵگاى بارزانى نەمر لە هەولێرى پایتەخت، سوپاس و پێزانین بەخشرا ئەو ئەفسەر و کارمەندانەی کە بەشداربوون لە پاراستنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانى پۆلی 12 ئامادەیی لە سنوورى پارێزگاى هەولێر.
لە ڕێورەسمەکەدا، کە هەریەک لە لوقمان سەعید، بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى هەولێر و عەمید خەسرۆ غازى، بەڕێوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پارێزگا و ناز جەلال، بەڕێوەبەرى قەیرانەکانى پارێزگا ئامادەبوون، پارێزگارى هەولێر، دەست خۆشى لە ئەفسەر و کارمەندەکان کرد کە دڵسۆزانە ئەرکەکانیان ئەنجامداوە و بەشێک بوونە لە سهرخستنی پرۆسهی بهڕێوهچوونی تاقیكردنهوهكانی پۆلی 12 و دروستكردنی کەشێکی ئارام بۆ قوتابیان و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستنن، هەروەها سوپاسی مامۆستایانی سنووری پارێزگای هەولێر كرد، کە هەماهەنگ و هاوکاری ئەو ئەفسەر و کارمەندانە بوونە.
لە کۆتایشدا لەلایەن پارێزگارى هەولێر و ئامادەبووان، سوپاس و پێزانین بەخشرا بە ئەفسەر و کارمەندە بەشداربووەکانى پاراستنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی 12 ئامادەیی لە سنوورى پارێزگاى هەولێر.