هه‌ولێر .... مامۆستا (شێخ خالص شێخ جەواد شێخ مارف بەرزنجی) لە قۆناغێکی سەختدا، وەک فریادرەسی پەروەردەی هەولێر خۆی سەلماند
هه‌ولێر ....
مامۆستا (شێخ خالص شێخ جەواد شێخ مارف بەرزنجی) لە قۆناغێکی سەختدا، وەک فریادرەسی پەروەردەی هەولێر خۆی سەلماند
په‌رتوكی رۆژه سه‌خته‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردن له دوای راپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی 1991 له كوردستانی عێراق بڵاوكرایه‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 19.2.2025 به ئامادەبوونی فازل میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی ( پ د ك ) و عەدنان مفتی کەسایەتی و سیاسەتمەداری کورد‌و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هێزو لایەنە سیاسییەکان وەزیرو بریکارو پەرلەمانتارو شێخانی تەریقەت و ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایان و په‌روه‌رده‌كاران، رێ‌و ره‌سمی رێزلێنان یادكرنه‌وه‌و پەردەلادان لەسەر پەیکەرو ناساندنی كتێبی ( رۆژه سه‌خته‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردن له دوای راپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی 1991 له كوردستانی عێراق) كه به‌رهه‌می كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌كاری كۆچكردوو مامۆستا (شێخ خالص شێخ جەواد شێخ مارف بەرزنجی)یه به‌رێوه‌چوو.
لە وتەیەکدا پارێزگاری هەولێر، ئاماژەی بە خەباتی نیو سەدە زیاتری سیاسی و نیشتیمان پەروەری و پەروەردەکاری مامۆستا (شێخ خالص شێخ جەواد شێخ مارف بەرزنجی) کرد، جەختی کردەوە کە مامۆستا لە دایکبووی گوندی هەرەجەی دەشتی هەولێرەو کەسایەتیەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی و پەروەدەیی بووە. لەسەر هەڵوێستە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی نەفی دەکرێتە باشوری عێراق…
پارێزگاری هەولێر، ئاماژه‌ی به‌و قۆناغه سه‌خت و هه‌ستیاره‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده كرد کە ناوبراو دوور لە بیر تەسکی پارێزگاری لە رێرەوی پرۆسەی خوێندن کرد له شاری هەولێر، كه ئەوکات رژێمی به‌غدا هه‌موو دام‌و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كانی خۆی له هه‌رێمی كوردستان كشانده‌وه‌و خه‌ریك بوو بۆشاییه‌كی په‌روه‌رده‌یی دروست ده‌بوو، به‌ڵام له‌و رۆژگاره مێژوییه‌دا به دڵسۆزی و هه‌ستی كوردانه له‌لایه‌ن مامۆستا (شێخ خالص شێخ جەواد شێخ مارف بەرزنجی) و هاوشێوه‌كانی په‌یروه كرا‌و توانیان پرۆسه‌ی په‌روه‌رده به سه‌ركه‌وتوویی ده‌رباز لەو قەیرانە دەرباز بكه‌ن .
هەر لەو رێورەسمەدا پەردە لەسەر پەیکەری مامۆستا (شێخ خالص شێخ جەواد شێخ مارف بەرزنجی) لادرا…
شایەنی باسە کەسایەتی دیاری شاری ھەولێر، مامۆستا (شێخ خالص شێخ جەواد شێخ مارف بەرزنجی) لەپاڵ رۆڵی دیاری نیشتیمانی و نەتەوەیی، هاوکات وەک پەروەدەکارێکی ئەزمووندار بەرێوەبەری گشتیی پێشووی پەروەردەی هەولێر و پەیمانگەی مامۆستایان و ڕاوێژکار و کەسایەتی ناوداری بواری پەروەردە و فێرکردن بوو ،