پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە هونەرمەند پەیوەند جاف کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە هونەرمەند پەیوەند جاف کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە هونەرمەند پەیوەند جاف کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 2025.12.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولیر، بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفور، بەرێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیی لە هونەرمەند پەیوەند جاف کرد.

لە دیدارەکەدا، دواى ئەوەى هونەرمەند کورتەیەکى لەبارەى دواین کارە هونەرییەکانى و ئەو کار و چالاکیانەى لەو ماوەیەى کە گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمى کوردستان پێشکەشکرد، گفتوگۆ لە بارەى کێشە و گرفتى هونەرمەندان و چۆنیەتى پێشخستن و گه‌شه‌پێدانى هونه‌رى موزیکى کوردى بەگشتیى كرا و جه‌خت لە پێویستى بایه‌خدان زیاتر به ‌ژیان و گوزه‌ران و به‌رده‌وامبوونى داهێنانى هونه‌ری لە هەرێمى كوردستان كرایه‌وه‌.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى لە هونەرمەند بۆ کارە هونەرییەکانى، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست و ئامادەیی هەر هاوکارى و هەماهەنگی و ئاسانکارییەکى بۆ سەرخستنى کار و پڕۆژە هونەرییەکانی نیشاندا.