لەژێر چاودێری پارێزگاری هەولێر ... بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە دەرچووانى خولى پەرەپێدانی توانای ئەندازیاران

لەژێر چاودێری پارێزگاری هەولێر ... بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە دەرچووانى خولى پەرەپێدانی توانای ئەندازیاران

لەژێر چاودێری پارێزگاری هەولێر ...
بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە دەرچووانى خولى پەرەپێدانی توانای ئەندازیاران

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.2.20، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەئامادەبوونی فەلاح حەسەن، سەرۆکى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و کارزان عەبدولهادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و ڕاستی دڵدار، بەرپرسی نووسینگەی رێکخستنی ئەندازیاران و دکتۆر نیاز طاهر، بەرێوەبەری نووسینگەی پارێزگار و ناز جلال بەرێوەبەری قەیرانەکانى پارێزگا و جیهاد زێرۆ، بەرێوەبەری سەنتەری ETTC و ئەندازیار بۆتان طاهر خۆشناو و ژمارەیەک لە ئەندازیارانی سەرپەرشتیار لە پرۆژەی دەستپێشخەری پەرەپێدانی تواناکانی ئەندازیاران، دواى بە کۆتاهاتنى خولێکى 5 ڕۆژە بۆ ئەندازیاران، کە لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان پارێزگای هەولێر و سەنتەری تەکنەلۆجیاو و ڕاهێانی ئەوروپی ETTC، لە پرۆژەی دەستپێشخەری پەرەپێدانی تواناکانی ئەندازیاران بۆ ساڵی 2025 ڕێکخرابوو، لە ڕێورەسمێکدا بڕوانامەى بەشداربوون بەسەر ئەندازیارانى بەشداربووى خولەکە دابەشکرا، کە تایبەت بوو بە ( Engineering Project Management).

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، سوپاسى سەنتەری تەکنەلۆجیاو و ڕاهێانی ئەوروپی ETTC کرد بۆ هاوکاریی و هەماهەنگییەکانى لەگەڵ پارێزگاى هەولێر و پیرۆزبایی لە بەشداربووانى کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و تەئکیدى لەوە کردەوە کە ئەمە چەندمین خولە ئەنجامدەدرێت و لە ئایندەشدا خولەکان بەردەوامیان دەبێت.

گوتیشى، هەموو ئەوکارانەى کە سەنتەرى تەکنەلۆجیا و ڕاهێنانى ئەوروپى کاریان لەسەردەکات گرنگیە لەلاى ئێمە، وەک پەرپێدان بە توانا مرۆییەکان و بابەتى کۆچ، دڵنیاییان دەکەینەوە لە هەماهەنگى و کارکردن لە گەڵیاندا بەردەوام دەبین و پشتیوانیان لێ دەکەین و ئومێدى سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

ڕاشیگەیاند، ئەو جۆرە خولانە لە هەموو سێکتەر و بوارەکاندا بە بەردەوامى پێویست دەکات، دڵنیام ئەو بەڕێزانەى بەشداریشیان کردووە سوودى زۆریان لێى بینیوە.

ئاماژەى بەوەدا، کە بازاڕى کار لە کوردستان بە پشتیوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەتایبەتى لە دیدگاکانى جەنابى سەرۆکى حکومەت لە تێکەڵ کردن و هاوبەشى کردنى نێوان کەرتى تایبەت و گشتیى بوژانەوەى بەخۆوە بینیوە، لەلایەنى توانایى مرۆیی بەتایبەتى لە بوارى ئەندازەیی زۆرترین دەرفەتى کارى بۆ ئەندازیاران ڕەخساندووە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا بازاڕى کار لە زۆربەى بوارەکان پیداویستیەکانی دابین نەکراوە و بەپێى ژمارەى دانیشتوان و ئەو گرفتانەشى لە بەردەم حکومەت بووە لەبابەتى دامەزراندن و کەم بەڕێوەچوونى پڕۆژەکان بوویتە هۆکارى ئەوەى کەساڵانە ژمارەیەکى زۆر لە ئەندازیان دەردەچن و بڕوانامە وەردەگرن و بەڵام دەرەنجام بەبێ کار دەمێننەوە، بۆیە کردنەوەى ئەو جۆرە خولانە گرنگە چونکە بەرچاوون ڕۆشنی بەبەشداربووانى دادات و زەمینەى دۆزینەوەى کاریان پێدادات.

لە کۆتایشدا لەلایەن پارێزگارى هەولێر و ئامادەبووان، بڕوانامەى بەشداربوون بەخشرا بە بەشداربووانى خولەکە.

جێگەى باسە، ئامانج لە ئەنجامدانى ئەم جۆرە خولە، پەرەپیدانى بەتواناکانی ئەندازیارانە لە بوارەکانی خۆیان بۆ بەرەو پێشچوونی کار و ئەرکەکانیان، لە هەمانکاتدا دەرفەتێکە بۆ بە دەستهێنانی هەلی کار بۆ ئەندازیارە تازە دەرچووەکانی کۆلێژی ئەندازیاری.