هه‌ولێر... رۆژی جیهانی زمانی دایک بە به‌رزی راگیرا….

هه‌ولێر...  رۆژی جیهانی زمانی دایک بە به‌رزی راگیرا….

هه‌ولێر...

رۆژی جیهانی زمانی دایک بە به‌رزی راگیرا….

ئێوارەی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 20.2.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر بە ئامادەبوونی مامۆستایانی زانکۆ و قوتابیان، بە بۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایک لە کۆلێژی پەروەردەیی بنەرەتی، بە دروشمی مافە زمانییەکان هۆکارن بۆ پێکەوە ژیان و ئاسایشی کۆمەڵایەتی، چەند چالاکیەکی زانستی و هونەری بەرێوەچوو، له‌م رۆژه‌دا بۆ باشتركردنی زمانی كوردی، له‌ هەرێمی كوردستان به‌ گشتی و هەولێری پایتەخت به‌تایبه‌تی چالاكی هەمەرەنگی تایبه‌ت به‌ زمانی كوردی به‌ڕێوه‌ ده‌چن، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ پارێزگاری هه‌ولێر وێرای پیرۆز راگرتنی ئه‌م بۆنه‌یه‌، دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌وا زمانی دایك شوناسی نه‌ته‌وه‌یه‌و رۆژی 21 ی شوباتی هه‌موو ساڵ رۆژی جیهانی زمانی دایكه‌ و هه‌موو گه‌لانی جیهان به‌ چالاكی جۆراوجۆر ئه‌و رۆژه‌ به‌رز ڕاده‌گرن و گرنگی بەبەهای بەرزی زمانی زگماکی خۆیان دەدەن …
شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ رۆژی 21ی شوبات لە لایەن یۆنسکۆوە بە ناوی 'ڕۆژی جیهانی زمانی دایک' دیاریکراوە. هەر لەبەر ئەمە، بۆ هۆشیاری و ناساندنی گرنگی ڕەنگاوڕەنگی فەرهەنگەکان و زمانەکان لەسەر ئاستی جیهاندا، بۆنە و کۆڕ و نووسین و چالاکی فەرهەنگی ئەنجام دەدەرێ…