هەولێر …. یەکەمین دیداری هەژار موکریانی بەرێوەچوو

هەولێر …. یەکەمین دیداری هەژار موکریانی بەرێوەچوو

هەولێر ….
یەکەمین دیداری هەژار موکریانی بەرێوەچوو

ئەمرۆ شەممە رێکەوتی 22.2.2025 لە بیرەوەری کۆچی دوایی هەژار موکریانی و رۆژی زمانی دایک، بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆڵ، و خەبات و هزری زمانناس و نووسەر، شاعیر و وەرگێڕی ناوداری کورد هەژار موکریانی، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەی یەکەمین دیداری هەژار موکریانی بەرێوەچوو…

لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ، بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی نوێنەری جەنابی سەرۆک بارزانی و فازل میرانی بەرپرسی دەستەی کاگێری و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان و پارێزگاری هەولێر ، نوسەرو روناکبیران لەهەر چوار پارچەی کوردستان و تاراوگە، دیداری یەکەمی هەژار موکریانی تایبەت بە زمانی کوردی سازدرا و تێدا وێرای کردنەوەی پیشەنگایەکی تایبەت بە خەبات و کۆششی هەژار موکریانی، پرسی زمان کرایە پرسی هەموو کوردەواری و لە ڕێگەی چەند پانێڵێکی جیاوازەوە ئەم پرسە هەستیار، ژیانی و ژیارییە تاوتوێ کرا…
بۆ ئەم ساڵیش، لە ڕێگەی لیژنەیەکی پسپۆڕەوە خەڵات دەخشرێتە کەسایەتییەکی کورد، کە خزمەتێکی زۆری بە زمانی کوردی کردووە.

ژیانی هەژار موکریانی پڕ بووە لە هەوراز و نشێو و سەختی زۆری لە ژیانیدا بینیوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خزمەتێکی گەورەی بە زمان و وێژەی کوردی کردووە.
هەژار موکریانی بەشداری لە دامەزراندنی کۆماری کوردستان کرد؛ لە سەردەمی کۆماردا رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە بواری رۆشنبیری و رۆژنامەڤانیدا.
یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی هەژار ئەوە بوو کە توانیویەتی زمانێکی سادە و رەوان لە نووسینەکانیدا بەکاربهێنێت.

هەژار موکریانی لەساڵی ١٩٢١ لە شاری مەهاباد ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خانەوادەیەکی ڕۆشنبیر و کوردپەروەر لەدایکبووە،لە ساڵی ١٩٩١دا کۆچی دوایی کرد و لە شاری مەهاباد بە خاک سپێردرا.