ههولێر …. رێورەسمی کۆتایی هاتنی کارەکانی باڵوێزی بریتانیا لە عێراق
ههولێر ….
رێورەسمی کۆتایی هاتنی کارەکانی باڵوێزی بریتانیا لە عێراق
ئهمشهو شەممە رێكهوتی 22.2.2025 فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و فەلاح مستەفا ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە بەشداریان لە رێورەسمی کۆتای هاتنی کارەکانی باڵوێزی بریتانیا لە عێراق کرد…
لەو بۆنەیەدا کە ژمارەیەک لە نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکان و رێکخراوو دبلۆماتکارانی وڵاتان ئامادەیی بوون، پارێزگاری هەولێر، وێرای خواستنی هیوای سەرکەوتن لە کارو بەرنامەی نوێ بالیۆزی بریتانیا، دووپاتیکردەوە کە هەرێمی کوردستان پتەو کردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو لای بەلاوە مەبەستە، ئەوەش لەسەر بنەمای کارکردنی ھاوبەش لەگەڵ دۆستەکانی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی و بریتانیا بەتایبەتی …
لەلای خۆیەوە باڵیۆزی بریتانیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و ھاوئاھەنگی لەبوارەکانی ئابووری و رۆشنبیری وەبەرھێنان و گەشەپێدان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.