بەبۆنەى ڕۆژى ژینگەى هەولێر... پیشانگایەکى تایبەت بە ژینگە و گفتوگۆیەکى کراوە بەڕێوەچوو
بەبۆنەى ڕۆژى ژینگەى هەولێر...
پیشانگایەکى تایبەت بە ژینگە و گفتوگۆیەکى کراوە بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.2.23، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى ڕۆژى ژینگەى هەولێر، دەزگای روانگە، بە هەماهەنگى فەرمانگەی ژینگەی هەولێر و کۆلێژی زانستى زانکۆى سەڵاحەدین، پیشانگایەکى ژینگەى و گفتوگۆیەکى کراوە سەبارەت بە پاراستنى ژینگە بەڕێوەچوو.
سەرەتا دواى کردنەوەى پیشانگاکە، کە هەریەک لە بەڕێوەبەرى فەرمانگەى ژینگە پارێزى هەولێر و بەڕیوەبەرى ژینگەپارێزى و نوێنەرى دەزگاى ڕوانگە و ژمارەیەکى تر لە مامۆستایانى زانکۆ و قوتابیان ئامادەى بوون و تیایدا بەرهەمی زانست و تەکنەلۆجی تایبەت بە ژینگە پارێزى نمایش کرابوو، پارێزگارى هەولێر، دەست خۆشى لە دەزگای روانگە و فەرمانگەی ژینگەی هەولێر و کۆلێژی زانستى زانکۆى سەڵاحەدین و ڕاگر و مامۆستایانى کولێژ و قوتابیان کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
پاشان گفتوگۆیەکى کراوە بە بۆنەى ڕۆژى ژینگەى هەولێر بەڕێوەچوو و تێیدا گفتوگۆ لە بارەى چۆنیەتى پارستنى ژینگە و بەرەنگاربوونەوەى گۆرانکارییەکانى کەش و ڕێگا چارە زانستیەکانى ئەو پرسە کرا.
لەکۆتایشدا، لەلایەن پارێزگارى هەولێر و بەشێک لە ئامادەبووان، سوپاس و پێزانین پیشکەش بەو کەس و لایەنانە کرا کە ڕۆڵیان هەبوو لە پاراستن و پاکڕاگرتنى ژینگەى شارى هەولێر.