هەولێر خاوێن کردنەوەی دیواری قوتابخانەکان و نەخشاندنی وێنەی سەرنج راکێش
هەولێر
خاوێن کردنەوەی دیواری قوتابخانەکان و نەخشاندنی وێنەی سەرنج راکێش
ئێوارەی رۆژی سێشەممە
11.3.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سەردانی ئەو گەنجانە کرد، کە وەک کارێکی خۆبەخشانە دیواری قوتابخانەکان خاوێندەکەنەوە و بە وێنەی سەرنج راکێش بۆیاغی دەکەنەوە و دیمەنێکی جوان بە قوتابخانەکان دەبەخشن.
شایەنی ئاماژە بۆ کردنە، ئەم چالاکیە هونەریە لەلایەن ڕێکخراوی مەیپڵ تری بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگا و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی ئەنجام دراو، کە هەڵمەتێکیان بە ناوی ڕەنگاڵە راگەیاندووە تیایدا دیواری قوتابخانەو شوێنە گشتیەکان کە شێوێنراون بە هۆی نووسین و دروشمی ناشیرن یان ڕێکلام، کردن بۆیاغ دەکەن و وێنەیان لەسەر دەکێشی….