پارێزگاری هه‌ولێر به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شاعیری گه‌وره‌ی كورد‌و شاری هه‌ولێر كانی شاعیر
پارێزگاری هه‌ولێر
به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شاعیری گه‌وره‌ی كورد‌و شاری هه‌ولێر كانی شاعیر
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 13.3.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، بە یاوەری کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر، له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كانی خۆیدا كه وه‌ك نه‌ریتێك له‌مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان په‌یڕه‌وی ده‌كات، بنه‌ماڵه‌ی شاعیری گه‌وره‌ی كورد‌و شاری هه‌ولێر كانی كرد‌و له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د كانی نەوەی شاعیر‌و ئەندامانی بنه‌ماڵه‌ی شاعیر به گه‌رمی پێشوازی لێكرا.
پارێزگاری هه‌ولێر، دووپاتی كرده‌وه كه‌وا بنه‌ماڵه‌ی شاعیری گه‌وره كانی، بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراوی رۆشنبیر‌و زانستخوزای ئاینی شاری هه‌ولێرن و خودی كانی شاعیریش یەکێکە لە شاعیرە دیاره‌کانی قۆناغی کلاسیکی شیعری کوردی، تایبه‌تمه‌ندی زمانی شیعری ڕەسەنایەتی نەتەوەییان به‌سه‌ردا زاڵه، به‌و هۆیه‌وه له‌ڕێگه‌ی شیعره‌كانیه‌وه خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به وشه‌ی كوردی كردووه.
پارێزگاری هه‌ولێر، جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌م رۆشنبیریه پشتاو پشت له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی كانی به‌رجه‌سته‌یه هه‌ر بۆیه لەگەڵ دەستكردنه نووسینی شیعری، كانی بابەتەکانی لە رۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوده‌كرده‌وه. هەر لەم روانگەیەوە بەلامانەوە مەبەستە، کە رووە شاراوەکانی کانی شاعیر زیاتر بەیان بکەین تاوەکو نەوەی نوێی کورد زیاتر بەهاو گەورەیی ئەم شاعیرەیان بۆ ئاشکرا بێت، کە تا چ ئەندازەیەک خزمەتی دۆزی کورد‌و وشەی پیرۆزی کوردی و پرسی کوردی کردووە…
له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی شاعیره‌وه سوپاسی دڵسۆزی پارێزگاری هه‌ولێر كرا، كه رۆژانه له‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خانه‌وادەکانی شاری هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌و خه‌مخۆرانه به ده‌نگ داواكاری و داخوازیه‌كانیان ده‌چێت .
هەردوو لا پرژانە سەر کۆمەلێک پرسی تایبەت بە خەمی خەلک و بنەماڵە دێرینەکانی شاری هەولێرو رەوشی ئارامی و ئاوەدانی هەولێر…
لە کۆتاییدا پارێزگاری هەولێر دوو کتێبی دیکۆمێنتاری تایبەت بە شاری هەولێری پێشکەشی بنەماڵەی کانی شاعیر کرد..
کانی شاعیر ناوی (عەبدولجەبار ئاغا حاجی مەلا عەبدولڕەحمان حاجی تەها حاجی عەبدوڵڵا عەبدولقادر ئاغای محەمەد ئاغا قەرەنی دۆغرەمەچی) یە، ساڵی 1894، لە گەڕەکی قەڵاتی شاری هەولێر لە دایك بووەو باوكی زانایه‌كی ئاینی ناودار بووە و لە سەردەمی عوسمانییەكان كراوە بە (موستەنتیق) لە هەولێر.
کانی شاعیر، رێکەوتی 12ی ئایاری 1957، لە تەمەنی 63 ساڵییدا کۆچی‌دوایی کردووە.