بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی، فیستیڤالێکی تایبەت بە 122 ساڵرۆژی لە دایکبوونی بارزانی نەمر بەرێوەچوو

بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی،  فیستیڤالێکی تایبەت بە 122 ساڵرۆژی لە دایکبوونی بارزانی نەمر بەرێوەچوو

بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی،
فیستیڤالێکی تایبەت بە 122 ساڵرۆژی لە دایکبوونی بارزانی نەمر بەرێوەچوو

ئێوارەی ئەمرۆ هەینی 14.3.2025 بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی نوێنەری جەنابی سەرۆک بارزانی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بڵند ئیسماعیل و چیا هەرکی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆ و قوتابیان، فیستڤاڵێکی تایبەت بە 122ساڵیادی لە دایکبونی رێبەری نەتەوەیی کورد (بارزانی نەمر) لە لایەن لێژنەی ناوچەی ئاسۆ بە هاوبەشی سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەددین و دەزگای روئیا لە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سڵاحەدین بەرێوەچوو …
لەو فیستیڤاڵەدا وێرای نمایشکردنی پیشەنگایەکی تایبەت بە دیکۆمێنت وتەو وێنەکانی بارزانی نەمر ، هاوکات بە بۆنەی 122 ساڵەی لە دایکبوونی بارزانی چەندین بەرنامەو برگە پیشکەش کرا کە گوزارشتیان لە گەوەرەیی خەباتی نەتەوەیی و کەسایەتی بارزانی دەکرد.