هەولێر …. بەرێوەچوونی هەڵمەتی دار چاندن
هەولێر ….
بەرێوەچوونی هەڵمەتی دار چاندن
بە مەبەستی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و رەخساندنی ژینگەیەکی جوان و شایستە بۆ هاوڵاتیانی هەولێری پایتەخت، ئەمرۆ هەینی 14.3.2025 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندو کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێرو بەرێوبەری ئەندازەی پارکەکان و ژمارەیەک لە ئەندازیارو فەرمانبەران، بەبۆنەی ساڵرۆژی لەدایکبونی باوکی رۆحی نەتەوەیی کورد بارزانی نەمر، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، هەڵمەتێکی فراوانی دار چاندنی لە رێگەی سەرەکی گەرەکی هەولێری نوێ ئەنجامدا…
شایەنی باسە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەت بە کەرتی ژینگە و پاک ڕاگرتنی کوالێتی کەش و هەوا دراوە.