هەولێر … لەساڵرۆژی 14/3 پێنجەمین خولی نێودەوڵەتی بارزانی بۆ شەترەنج بەڕێوەچوو…

هەولێر …  لەساڵرۆژی 14/3 پێنجەمین خولی نێودەوڵەتی  بارزانی بۆ شەترەنج بەڕێوەچوو…

هەولێر …

لەساڵرۆژی 14/3 پێنجەمین خولی نێودەوڵەتی
بارزانی بۆ شەترەنج بەڕێوەچوو…

شەوی هەینی 14.3.2025 بەئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆو ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و کونسلی وڵاتان لە هەولێری پایتەخت و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی و وەرزشوان و شەترەنج زانان.
بەهەماهەنگی نێوان یانەی ئەسپسواری نێودەوڵەتی هەولێر یانەی شەترەنجی خانزاد و دەزگای خێرخوازی بارزانی پێنجەمین خولی نێودەوڵەتی شەترەنج لە ساڵرۆژی لە دایکبوونی بارزانی نەمر بەڕێوەچوو، لەو خولەدا وێرای بەشداری یاریزانان لەتەمەنی جیا جیا، هاوکات چەندین یاریزانی بیانی بەشداریان لەو خولەدا کردووە…
شایەنی ئاماژو بۆکردنە ئەم خولە نێودەوڵەتیە وەک نەرتێک ساڵانە لە یادی لەدایکبوونی بارزانی نەمر لە 14/3 ساز دەکرێ و خەڵاتی بەنرخ بۆ پاڵەوانانی شەترەنج دیاری دەکرێ، کە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت …