لە هەولێر.. (37)مین ساڵەی کیمیابارانکردنى هەڵەبجە بەرز ڕاگیرا

لە هەولێر.. (37)مین ساڵەی کیمیابارانکردنى هەڵەبجە بەرز ڕاگیرا

لە هەولێر..
(37)مین ساڵەی کیمیابارانکردنى هەڵەبجە بەرز ڕاگیرا

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.3.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و جێگرانی پارێزگار و یاریدەدەری پارێزگار و بەرێوەبەرانى گشتیی و بەڕێوەبەرانی فەرمانگە و یەکە ئیدارییەکانى شارى هەولێر و جەماوەر، بۆ بەرز ڕاگرتن و ڕێزگرتن لە شەهیدان و قوربانییانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و نیشاندانی هاوخەمی لەیادی (37)مین ساڵەی کیمیابارانکردنى ئەوشارە کە بۆتە سیمبوولی قوربانیدانی گەلی کوردستان، لە بەردەم باخى شار لە نێو سەنتەری شارى هەولێر، (5) دەقیقە بەبێ دەنگی وەستان.