لە سەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكومەتى هەرێم .. بە گوژمەى زیاتر لە ( 680 ملیۆن دینار ) بەردی بناغەی پرۆژەیەكی نوێ لە كەرتی 8ی حەسارۆكان دانرا
لە سەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكومەتى هەرێم ..
بە گوژمەى زیاتر لە ( 680 ملیۆن دینار ) بەردی بناغەی پرۆژەیەكی نوێ لە كەرتی 8ی حەسارۆكان دانرا
ئەمڕۆ دووشەممە 2025.3.17، لە سەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەریەک لە ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونى كارزان عەبدولهادی، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و سەرپەرشتیار و ئەندازیارانی پرۆژەكە، بە گوژمەى ( 688 ملیۆن و 875 هەزار دینار ) بەردی بناغەی پرۆژەی كاری خۆڵكاری بۆ بەشێك لە شەقامە ناوخۆییەكانی زۆنی A لە كەرتی 8ی حەسارۆكانیان دانا.
پڕۆژەکە بریتییە لە كاری خۆڵكاری بۆ بەشێك لە شەقامە ناوخۆییەكانی ئەو زۆنەی گەڕەكەكە و بەهۆی ئەو پرۆژەیەوەش ئاستی گەیاندنی خزمەتگوزاریی دروستكردنی شەقام لەوکەرتەدا بەرزتر دەبێتەوە، هەریەک لە وەزیرى شارەوانی و پارێزگاری هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی لە خاوەن زەوییەکانى ئەو کەرتە، لەبارەى پڕۆژەکەوە لەگەڵ تیمی ئەندازیاری جێبەجێكاری پرۆژەكە گفتوگۆیان كرد و جەختیان لە تەواکردنى پڕۆژەکە لەماوەى دیاریکراوى خۆیدا کردەوە و بۆ ئەومەبەستەش ئامادەیی هەر جۆرە هاوكاری و ئاسانكارییەكیان نیشاندا.