پارێزگاری هەولێر، بەربانگی مانگى پیرۆزى ڕەمەزانی لەگەڵ ( 500 ) کەسى خاوەن پێداویستى تایبەت کردەوە

پارێزگاری هەولێر، بەربانگی مانگى پیرۆزى ڕەمەزانی لەگەڵ ( 500 ) کەسى خاوەن پێداویستى تایبەت کردەوە

پارێزگاری هەولێر، بەربانگی مانگى پیرۆزى ڕەمەزانی لەگەڵ ( 500 ) کەسى خاوەن پێداویستى تایبەت کردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2025.3.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، لە بارەگای سەرەکی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە هەولێر، بەربانگی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لەگەڵ ( 500 ) کەسى خاوەن پێداویستى تایبەت کردەوە.

دواى بەربانگیش لە چوارچێوەى هاریکارى و دەستگیرۆیی و یارمەتیدانى کەسانى خاوەن پێداویستى تایبەت، 500 کارتى بازاڕکردن وەک جەژنانە بەسەریان دابەشکرا.

جێگەی باسە، ئێوارە خوانەکە لەلایەن دەزگاى خێرخوازى بارزانى بە هەماهەنگی پارێزەر سەفین یاسین ڕێکخرابوو.