پارێزگارى هەولێر، لەگوندى سفەیە سەر بە ناحییەى گوێڕ قوتابخانەیەکى شەش پۆلى کردەوە
سهرلهبهیانى ئەمڕۆ دووشەممە 2022.2.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەگوندى سفەیە سەر بە ناحییەى گوێڕ لە چوارچێوەی پرۆژە هاوبەشەکانى وەزارەتى سامانە سرووشتیەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئۆپى هەولێر کوردستان، لەڕێورەسمێکدا قوتابخانەى شەش پۆلى (سنوور)ى بنەڕەتى تێکەڵاوى کردەوە.
لەڕێورەسمەکەدا کە بەڕێوەبەرى ناحییەى گوێڕ و نوێنەرى ئۆپى هەولێر کوردستان و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانى یەکەى ئیدارى ناوچەکە ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر ویڕاى پیرۆزبایى لە قوتابیان و مامۆستایانى قوتابخانەکە و دانیشتوانى گوندى سفەیە، تەئکیدى لەوەکردەوە کە دەڤەرەى گوێڕ بەشێکی گرنگی پارێزگاى هەولێر و هەرچی لە توانادابێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی و پشتیوانیکردنى لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتیەکان درێغی ناکەین.