ئەمرۆ یەکشەممە ٣١.٧.٢٠٢٢ جێگری پارێزگارى هەولیر ( مەسعود کارەش)، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەبارەى کێشە و گرفتى کەم ئاوی و وشکەساڵى کرد…
جێگری پارێزگارى هەولێر بەرنامەی کۆبوونەوەی خستە روو .
لە کۆبوونەوەکەدا بەدواداچوون بۆ ئەو بیرە ئاوانە کرا،کە کارەبایان پێ نەگەیشتووە، هەروەها ئەو بیرانەی کارەبایان پێگەیشتووە…..
ئەوە دووپاتکرایەوە، کە پێویستە چارەسەرى ڕیشەیی بۆ نەبوونی کارەبای بیرەکان بکرێتەوە لەم بارەشەوە جەخت لەسەر کارەبای بەدیل کرایەوە کە کارەبای موەلیدەی گەرەکەکانە ….
لەکۆبوونەوەکەدا کۆنتڕۆڵکردنى گرفتى کەم ئاوى گەرەکەکان بە تایبەتی دەورووبەری هەولێر دووپاتکرایەوە …