بە ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، کۆتایی هێنرا بەخولێکی یاری سینی سنیانێ "سنی و زەرف"
بە ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، کۆتایی هێنرا بەخولێکی یاری سینی سنیانێ "سنی و زەرف"
ئەمشەو چوارشەممە 2025.3.19، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئاری نانەکەلی، بەرپرسی لقی16 و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزایی ناوەندی هەولێر و محەمەد دلشاد، بەرێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەرى تورکمان و ژمارەیەکى تر لە کەسایەتی هەولێرى و هاوڵاتییان، بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ڕۆشنبیرى تورکمان لە ماڵى تورکمان لە شارى هەولێر، کۆتایی بە خولى یاری سینی سنیانێ "سنی و زەرف" کە مێژوویەکی کۆنی ھەیە لە هەولێرى پایتەخت و ساڵانە لەگەڵ ھاتنی مانگی پیرۆزى ڕەمەزان دەست پێدەکات هێنرا و خەڵات و دیاری بەسەر براوەکانی یاریەکە دابەشکرا.
جێگەى باسە، لە ھەولێری پایتەخت بەھۆی کەشێکی تایبەت و بوونی چەندین پێکھاتە و ئەو ئارامەى و ڕەوشە سەقامگیرەى هەیە بۆ پێکەوە ژیانى نێوان نەتەوەکان، ساڵانە لەگەڵ ھاتنی مانگی پیرۆزى رەمەزان، یاریزانانى ئەو یارییە ئامادەکاری دەکەن بۆ دەستپێکردنی یاری سینی سنیانێ و چەندین یاریزانى دیکەش لە شارەکانى ترى کوردستان و عێراقەوە دێنە هەولێرى پایتەخت بۆ بەشداریکردن لەم یارییە، کە بەشێوەی تیم ئەنجامدەدرێت و تا نزیک پارشێو بەردەوام دەبێت.