بە ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، کۆتایی بە خولى (23)ەمینى ڕەمەزانى پیرۆز هات
بە ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، کۆتایی بە خولى (23)ەمینى ڕەمەزانى پیرۆز هات
ئەمشەو چوارشەممە 2025.3.19، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بڵند ئیسماعیل،بەرپرسی لقی2 و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی لاوان و وەرزشوان و وەرزش دۆستان، لە یاریگای بارزانى نەمر لە شاری هەولێر، کۆتایی بە (23)ەمینى خولى ڕەمەزانى پیرۆز بۆ تۆپى پێ بە یارى نێوان هەردوو تیپی ( دیوان ) و ( لاوانى ڕزگارى) هێنرا، کە لەلایەن ناوەندى باڵاى هەولێرى یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان ڕێکخرابوو.
لە کۆتایشدا لەلایەن پارێزگاری هەولێر و ئامادەبووان جامی پاڵەوانیەتیەکە و خەڵاتی یارییەکان بەسەر یەکەم و دووەم و سێیەم و سەرپەرشتیاران و ناوبژیوانانی خولەکە دابەشکرا.