پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی 2725ـی كوردی

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی 2725ـی كوردی

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی 2725ـی كوردی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنی نەورۆز و سەری ساڵی 2725ـی كوردی، پیرۆزبایی ئاڕاستەی كوردستانیان بەگشتیی و خەڵکی هەولێر بەتایبەتی و پێشمەرگە قارەمانەکان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌كه‌ین.

ئەم ساڵ کە لە نێو مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا سەری ساڵی کوردی و نەورۆز پیرۆز دەکەین، ئومێد دەکەین ئەم مانگە پیرۆزە و سەری ساڵی نوێی کوردی و سەرەتایی دەستپێکی بەهار و نەورۆزی جەژنی ئازادی و خۆڕاگری و بەرخودان و ڕەتکردنەوەی ستەم و زۆرداری، ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت و خۆشی و خۆشگوزه‌رانى و به‌خته‌وه‌رى بۆ هەموو لایەک.

جارێکی دیکە نەورۆز لە هەمووان پیرۆزبێت

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2025.3.20