هەولێر ... بە چاودێری پارێزگار، ڕۆژی جیهانی شیعر بەرز ڕاگیرا

هەولێر ... بە چاودێری پارێزگار، ڕۆژی جیهانی شیعر بەرز ڕاگیرا

هەولێر ...
بە چاودێری پارێزگار، ڕۆژی جیهانی شیعر بەرز ڕاگیرا

شەوی پێنجشەممە 2025.3.20، لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە نووسەر و ئەدیب و شاعیر و نووسەران، لە هۆڵی سەنتەری ئاڵا لە هەولێری پایتەخت، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی شیعر، سەنتەری ڕۆشنبیریی خەون بە هاوکاری سەنتەری ئاڵا ڕێوڕەسمێکی تایبەتی بە شیعر و میوزیک و گۆرانی بە بەشداری ژمارەیەک لە شاعیر و هونەرمەند ڕێکخست.

کە تێیدا چەندین هۆنراوە و پارچە شیعر ئاوێتەی موزیک و گۆرانی پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی بۆ ڕێکخەران و سەرپەرشتیارانی ڕێورەسمەکە، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی شیعر پیرۆزبایی لە شاعیران و ئەدیبان کرد و بەو بۆنەیەشەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە ژمارەیەک لە شاعیران.