پارێزگاری هەولێر، سەردانی شەقامی ئەلبانی کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانی شەقامی ئەلبانی کرد
شەوی شەممە 2025.3.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی شەوانی شەقامی ئەلبان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، بە یاوەری کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی و هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵ، سەردانی شەقامی ئەلبانی کرد.
لە سەردانەکەیدا، لە نزیکەوە لە ڕەوشی شەوانی بازاڕ و شەقامەکەی کۆڵییەوە و گفتوگۆی لەگەڵ هاوڵاتییان و دوکاندار و کاسبکارانی کرد و گوێی لە گلەیی و کەم و کوڕیی و پێداویستیەکانی گرتن و جەختی لەوەکردەوە وەکو پارێزگای هەولێر، بە هەموو شێوەک هەرچی لە بەرژەوەندی شارەکەمان و کاسبکار و دوکاندار و خزمەتکردنی هاوڵاتییان بێت درێغی ناکەین.