هەولێر... خولێکی (کڵاو مستانێ) دەستی پێکرد
هەولێر...
خولێکی (کڵاو مستانێ) دەستی پێکرد
شەوی شەممە 2025.3.22، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵ و ژمارەیەکی تر لە هەوادارانی یارییە مللیەکان، دەست بە خولێکی"کڵاو مستانێ" کرا کە لەلایەن ناوەندی باڵای هەولێری یەکێتی لاوان ڕێکخراوە.
جێگەی باسە، یاری کڵاو کڵاوێن یارییەکی کۆنی فۆلکلۆری کوردییە تاوەکو ئێستا بەردەوامە، ئەم یارییە زیاتر لە مانگی رەمەزان دەکرێت و، هەروەها لە وەرزی زستان ئەنجامدەدرێت، ئامانجمان لەسازدانی ئەو جۆرە خولانەش ئەوەیە کە ئەم یارییە نەمرێت و بە زیندوویی بمێنێتەوە و، گەنج و لاوی نوێ ئاشنا ببن پێی.