له دیداری له‌گه‌ل پارێزگاری هه‌ولێر، هونه‌رمه‌ند زاهیر عومه‌ر: له‌هه‌ولێری پایته‌خت له‌سه‌ر كاری هونه‌ری به به‌رنامه‌و پلانی نوێ به‌رده‌وام ده‌بم
له دیداری له‌گه‌ل پارێزگاری هه‌ولێر، هونه‌رمه‌ند زاهیر عومه‌ر: له‌هه‌ولێری پایته‌خت له‌سه‌ر كاری هونه‌ری به به‌رنامه‌و پلانی نوێ به‌رده‌وام ده‌بم
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 24.3.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگا پێشوازی له هونه‌رمه‌ند زاهیر عومه‌ر كرد، كه ماوه‌یه‌كه له تاراوگه ده‌ژی و ئێستا به یه‌كجاری گه‌راوه‌ته‌وه هه‌ولێری پایته‌خت.
له دیداره‌كه‌دا هونه‌رمه‌ند زاهیر عومه‌ر، سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێری كرد، كه وه‌ك یه‌كه‌مین به‌رپرسی شه‌كره شار میوانداری كردووه، گوتیشی پارێزگاری هه‌ولێر، هه‌رده‌م وه‌كو خه‌مخۆرێكی شاری هه‌ولێر پێشوازی له هونه‌رمه‌ندان ده‌كات و ته‌قدیری كاری هونه‌ریان ده‌كات و له نزیكه‌وه گوێ بۆ پرۆژه‌و كاره هونه‌ریه‌كانیان ده‌گرێ، جه‌ختیشی كرده‌وه له‌هه‌ولێری پایته‌خت له‌سه‌ر كاری هونه‌ری به‌به‌رنامه‌و پلانی نوێ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر، ستایشی مێژوویی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند زاهیر عومه‌ری كرد‌و، دووپاتیكرده‌وه كه ناوبراو ناوێكی دیاره و گۆرانیه‌كانی به‌ده‌م زۆرێك له هونه‌رمه‌ندانی ئه‌مرۆ له ئاهه‌نگ و لایڤ میوزیكه‌كان ده‌وترێنه‌وه‌و خاوه‌نی گوێگر‌و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوه.
هیواشی خواست هونه‌رمه‌ند له هه‌ولێر ده‌ست به پلانی هونه‌ری تۆكمه بكات و درێژه به ناوبانگی خۆی بدات و له‌سه‌ر ڕێگه‌ی خۆڕسكی و ڕه‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری خۆی به‌رده‌وام بێت.
له دیداره‌كه‌دا بیر‌و ڕا له‌سه‌ر شێوازی نوێی جموجۆڵی هونه‌ریی ئاڵوگۆر كرا‌و پارێزگاری هه‌ولێر پاڵپشتی خۆی بۆ هونه‌رمه‌ند دووپاتكرده‌وه و هیوای خواست هه‌میشه پڕ كار و به‌رهه‌م بیت .