پارێزگاری هەولێر، بەربانگی لەگەڵ پێشمەرگەکانی میحوەری گوێڕ و شێخ و سەرۆک هۆزەکانی کورد و عەرەبی ناوچەکە کردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2025.3.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ، بە ئامادەبوونی سەنگەر کانەبی، بەرپرسی لقی23 و مەسعود نوری، بەڕێوەبەری ناحییەی گوێڕ، سەردانی میحوەری گوێڕی هێزەکانی پێشمەرگەی کرد.

لە سەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەرز نرخاندنی ڕۆڵ و قارەمانیەتی پێشمەرگە و قوربانیدانی هێزەکانی، سوپاس و ستایشی هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی كردن لە بەرانبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان و پاراستنی هەرێمی کوردستان و هاوڵاتییانی.

پاشان جگە لە دابەشکردنی خەڵات بەسەر پێشمەرگەکان، پارێزگاری هەولێر ، بەربانگی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لەگەڵ پێشمەرگەکانی میحوەری گوێڕ و شێخ و سەرۆک هۆزەکانی کورد و عەرەبی ناوچەکە کردەوە.